روحانى چەند رێکەوتنێکى ئابورى و بازرگانى لەگەڵ عێراق واژۆ دەکات

وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاشکراى کرد ئەمریکا فشار دەخاتە سەر عێراق تا پەیوەندییەکانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا بپچڕێنێت.

زەریف باسی لەوەش كرد ئێران هاوسنوورە لەگەڵ عێراق وە دەیانەوێت  پەرە بە رووباری شەتو لعەرەب بدەن بەجۆرێک کە هەردوو لا لێی سودمەند بن بەتاییەت هەردوو پارێزگای بەسرەو خورەم شاكومەلیك پڕۆژەى گرنگ لەو دوو پارێزگایە ئەنجام بدرێت.

وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم سەردانە زۆر گرنگە بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردوو حکومەتى ئێران و عێراق بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتەکەى بەنیازە رێگایەکى نوێ لە رووبارى عەممان و عێراق بکاتەوە و رێگای شەمەندەفەریش  بەدرێژایى ٣٢ کیلۆمەتر  لەنێوان پارێزگاى خوزستان و بەسرە دروست بکات.


ناوبراو ئاشکراشى کرد، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر حکومەتى عێراق تا پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت بۆ ئەوەش ستایشى عێراقى کرد کە پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتەکەى زیاتر گەشە پێداوە و رونیشیکردەوە بەنیازن رێکەوتنى جۆراو جۆر لەگەڵ عێراق واژۆ بکەن.