ئیسپانیا قەرزی ٣١ ساڵ پێش ئێستا دەداتەوە عێراق


بەپێی راگەیەندراوێک، وڵاتی ئیسپانیا قەرزی ١٢ ملیۆن یۆرۆی ٣١ ساڵ پێش ئێستای عێراق، دەداتەوە.

لە نووسراوێکیدا ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایانگەیاندووە کە دوای هەوڵێکی زۆر تیمەکان، توانیویانە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆی ئەو پارەیەی عێراق خاوەنییەتی، له‌ ده‌ره‌وه‌وە بهێننەوە نێو وڵات.

ئەوەش خراوەتە روو، لە ساڵی ١٩٨٨ـدا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەسەر رێککەوتنێک بڕێک لە نه‌وتی داوه‌تە بە كۆمپانیایه‌كی وڵاتی ئیسپانیا.

هەڵبەت تا ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پارەکەی بۆ نەگەڕاوەتەوە، بەڵام لە دوای ئەو هەوڵانەی تیمەکان تواندراوە پارەکە بگەڕێندرێتەوە.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرای کرد کە ئه‌م بڕه‌ پارەیە وەک موسته‌حه‌قاتی عێراق له‌ لای كۆمپانیا ئیسپانییه‌كه‌ مابووه‌وه‌.