کاتژمێر 9ي ئێۆارەی 2019/3/9 لە ئوتۆێل مۆنرۆی شاری بەیروت بەبۆنەی 8ي مارس رۆژی جیهانيی ژنانەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكى بەرچاو لەبەرپرسان و سەفیرو دیبلۆماتکاری وڵاتانی عەربی، ژمارەیەك ژنی سەرکردە و سەرکەوتووي وڵاتانی عەرەبی لە بواری کاردا کە شوێن دەستیان دیارە لەلایەن (مجلس الانماء العربي للمراة والاعمال) وە لە مەراسیمێکی شایستەدا لە ژێر ناوی(بصمة قائدە) خەڵات کران.
خەڵاتی عيراق درا بە خاتوو پەروین بابەکر حەمە ئاغا وەزیری پیشووتری پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کورستان و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان و سەرۆکی کۆمپانیای وزە و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی نۆکان.