قوباد تاڵەبانی: جلی کوردی بەشێکی گرنگی شوناسی نەتەوەییمانە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی هاتنی رۆژی جلی کوردییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات.

قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی رۆژی جلی کوردییەوە، لە ئەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاندووە: جلی کوردی وەک سروشتی کوردستان جوان و رازاوەیە، بەشێکی گرنگە لە شوناسی نەتەوەییمان و میراتێکی بە نرخی باوانمانە، بۆیە حەقە گرنگیی زیاتری پێبدەین.

هەروەها راشیگەیاندووە: چی لەوە خۆشترە؟ دەمەو بەهاربێت و بە جلی کوردییەوە بچیتە ناو سروشتی رازاوە و جوانی کوردەوارییەوە.