به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ جیهان ئه‌مساڵیش ژاپۆنی ده‌رچوو

پیرێژنێكی ته‌مه‌ن ١١٦ ساڵه‌ی ژاپۆنی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ جیهان له‌لایه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی گینس-ه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا. 

له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی كانێ تاناكا له‌ خه‌ڵوه‌تگای ناوچه‌ی فوكوۆكا له‌ باشووری رۆژئاوای ژاپۆن به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌و پیرێژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو نازناوی به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ جیهان به‌ كانێ تاناكا درا. 

تاناكای ته‌مه‌ن ١١٦ ساڵ كه‌ حه‌زی له‌ یاری سه‌رمێزی Othello و بیركارییه‌، به‌یانیان كاتژمێر ٠٦:٠٠ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێت. له‌ ٢ی كانوونی دووه‌می ١٩٠٣ له‌ دایكبووه‌. له‌ ١٩٢٢ له‌گه‌ڵ هیدیۆ تاناكا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌ و چوار منداڵیان بووه‌. 

به‌ر له‌ تاناكا چیۆ میاكۆ كه‌ له‌ ته‌مووزی رابردوو له‌ ته‌مه‌نی ١١٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كه‌ ئه‌ویش هه‌ر پیرێژنێكی ژاپۆنی بوو به‌ ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ جیهان هه‌ڵبژێردرابوو.