شیروان میرزا رایده‌گه‌یه‌نێت یاسای بوودجه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌غدا مانگانه ده‌بێت 522 ملیار دینار بۆ مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئابووریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شیروان میرزا باس له‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌كات كه به‌پێی بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه میرزا رایده‌گه‌یه‌نێت “تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پشكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ مووچه نه‌گه‌یشتووه‌ته هه‌رێم، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتووی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌پێی یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2019 دیاریكراوه بگاته هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئیدی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، خۆشبه‌ختانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پاشه‌كه‌وتی سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچهخۆرانییان هه‌ڵگرتووه، دیاره لێره‌دا گه‌ره‌نتی و بهڵێنێكیی ته‌واوه‌تییان وه‌رگرتووه، ئێمه بۆخۆمان وه‌كو په‌رله‌مانتاران ئێستا له به‌غداین و وه‌رزی دووه‌می یاسادانان ده‌ستی پێكردووه و به‌دواداچوونی وردی ئه‌و پرسه ده‌كه‌یت، بزانین چۆن ده‌گات و چه‌ند ده‌گات، بزانیین به‌پێی ئه‌وه‌ی بڕیارمان لێ داوه له یاسای بوودجه كه 522 ملیار دیناری مانگانه‌یه ده‌گات یان چۆنه؟”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكراشی كرد “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه شاندێكی باڵای خۆی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندییدا بكه‌ن و به‌یه‌كجاریی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و شانده به‌زووترین كات بگه‌نه به‌غدا”.
سه‌باره‌ت به دیاریترین كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له پرسی نه‌وت و دارایی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارای و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت “كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م پرسه‌دا دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كیی تێدایه، یه‌كه‌میان مه‌سه‌له‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وته كه قسه و ژماره‌ی زۆر ده‌وترێت و هێشتا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و قه‌رزه چه‌نده، ئه‌مه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌نها ناتوانێت بۆخۆی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بداته‌وه كه موسته‌حه‌قاتی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانن، به‌ڵكو ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێشبینیش ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بگه‌ن به‌رێككه‌وتن، ئیدی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌مساڵیش نه‌بێت و جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا بۆ ساڵی 2020 جێبه‌جێی ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها وتیشی “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتی خۆی نه‌وتی فرۆشتووه و پاره‌ی پێشه‌كی وه‌رگرتووه و هه‌ندێك گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی هه‌یه ده‌بێت به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنانه په‌سه‌ند بكات، ئه‌گه‌ر نا كێشه‌كان هه‌ر ده‌مێننه‌وه، ده‌بێت به‌غدا ئاگای له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بێت”.