ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیران بڕیاری خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی دا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چاوی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەوتووە و داوای خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی لێكردووە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی”سەرۆك وەزیران عێراق پێی ڕاگەیاندووم با پارەی ئەمساڵی جوتیاران بدەین، هەوڵی جددی دەدەین ئەوەی دیكەش دەست بخەین.