ساڵانه 60%ی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان به گۆشتی ماسی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دابین ده‌كرێت، پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ماسیش 40%ی پێداویستی ناوخۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێك پڕۆژه هه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌واو بكرێن، ئه‌وا ده‌توانن رێژه‌ی هاورده زۆر بچووك بكه‌نه‌وه.
سیروان سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ماسی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ماسی به‌خێو ده‌كه‌ن و مۆڵه‌تیان هه‌یه، نزیكه‌ی 400 پڕۆژه‌ن و ساڵانه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه زیاتر له شه‌ش هه‌زار تۆن گۆشتی ماسی بخه‌نه بازاڕه‌وه، جگه له پڕۆژه بێ مۆڵه‌ته‌كان كه ئه‌وانیش به‌رهه‌مێكی زۆریان هه‌یه به نزیكه‌ی زیاتر له هه‌زار تۆن.
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، خواردنی ماسی به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، هاووڵاتییان ڕوویان له خواردنی ماسی كردووه و گرنگی پێ ده‌ده‌ن، له ساڵی 2018 هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 14 هه‌زار تۆن ماسی هاورده كردووه و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه پڕۆژه‌كانی ناوخۆ هه‌یانبووه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار تۆن بووه، به‌گشتی له‌و ساڵه‌دا 20 هه‌زار تۆن گۆشتی ماسی به هاورده و ناوخۆ له هه‌رێم خوراوه.
ئه‌و وتی به دیاریكراوی نازانرێ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چه‌ند گۆشتی ماسی هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌شێكی بۆ ناوچه‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چن، به‌ڵام چه‌نده دۆخی هاووڵاتییان باش بێت له ڕووی داراییه‌وه، ماسی زیاتر ده‌خورێت و هه‌رێم زیاتر پێویستی به گۆشتی ماسی ده‌بێت و به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
به‌بۆچوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌توانێ ته‌نیا 40%ی پێداویستی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه به‌رهه‌می وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه. ئه‌و ئاماژه‌ی دا، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ماسی له هه‌ولێر هه‌یه كه تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو بكرێت كه خۆی له 300 حه‌وزی ماسی ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، ساڵانه ده‌توانێ سێ هه‌زار تۆن ماسی به‌رهه‌م بهێنێت، ئێسته چه‌ند حه‌وزێكی كه‌میان ته‌واو بوون كه له 10 دانه كه‌متره و بڕیاره له دوو مانگی داهاتوو به‌رهه‌مه‌كانی بخاته بازاڕه‌وه.
ساڵانه‌ی به‌پێی به‌رهه‌می ناوخۆ، باج ده‌خرێته سه‌ر ماسی هاورده‌كراو له سنووره‌كانه‌وه كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕی 500 دینار داده‌نرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له عێراق سنووره‌كان به‌رده‌وام كراوه‌ن، ناتوانرێ ڕێگری له هاورده‌كردنیان بكرێت.
سۆران غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاگه‌یاند، پێنج ساڵ پێش ئێسته، هاووڵاتییان زۆر گرنگیاین نه‌ده‌دا به خواردنی ماسی و دووكان و حه‌وزه‌كانی ماسی كه‌م بوون، خه‌ڵك وه‌ك پیشه‌یه‌ك سه‌یری فرۆشتنی ماسی نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه خواردنی ماسی به خێرایی له ناو هاووڵاتییان بڵاو بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه ركابه‌ری جۆره‌كانی تری گۆشت ده‌كات.
پێشتر ساڵانه 200 تۆن ماسی هاورده ده‌كرا، ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره زۆر له پێویستی سلێمانی زیاتر بوو، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵیش هه‌موو مانگێك زیاتر له 600 تۆن ماسی هاورده ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌می ناوخۆ و به‌گشتی ڕۆژانه له سلێمانی زیاتر له 25 تۆن ماسی ده‌خورێت.
پڕۆژه‌كانی ناوخۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی بچووكن، توانای ڕكابه‌ریی پڕۆژه‌كانی ئێرانیان نییه بۆ به‌خێوكردنی ماسی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی تمه‌نی دابه‌زیوه، ماسی به پاره‌یه‌كی كه‌م هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پڕۆژه‌كانی ناوخۆش ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك كیلۆ ماسی به كه‌متر له چوار هه‌زار دیناری بفرۆشن، ئه‌وا زیان ده‌كه‌ن.
حامید ئیسماعیل خاوه‌نی پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی كێڵگه‌ی ماسی كوردستان ڕاگه‌یاند، “ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه بچووكن و ڕكابه‌ری پڕۆژه‌كانی باشوور و ئێران ناكه‌ن، ساڵانه ده‌توانین 25 تۆن ماسی له جۆری كارب و 20 تۆن ماسی سه‌له‌موونیش بخه‌ینه بازاڕه‌وه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارمان نییه و ده‌رگه‌كانی بۆ هاورده‌كردنی ماسی كردووه‌ته‌وه.”
وشه