بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار و ٩٧٥ ئۆتۆمبێل هەن”.
لەمیانی لێدوانێکدا لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار و ٩٧٥ ئۆتۆمبێل هەن، رووداوەکانی هاتووچۆ ١٧٧ حالەت کەمی کردووە. رێژەی گیان لەدەستانیش بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە بەبەراود بە ساڵی ٢٠١٧ کەمی کردووە.
هاوکات لە لێدوانەکەدا لیوا رزگار عەلی وتیشی، “لەماوەی ساڵی ٢٠١٨‌دا لە هەرێمی کوردستان ٤ هەزار و ٢٠٨ رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەو هۆیە ٦٥٥ کەس مردوون و ٤ هەزار و ٨٤٤ کەسیش بریندار بوون. بەڵام ساڵی ٢٠١٧دا ٤ هەزار و ٣٨٥ رووداوی هاتووچۆ تۆماکراون، ٦٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧ هەزار و ١٦ کەسیش بریندار بوون. بەو پێیە رووداوەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی لەسەدا ٤ کەمیان کردووە و رێژەی مردنیش بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لەسەدا ٥ لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە”.
لەلایەکی دیکەوە لیوا رزگار عەلی هۆکاری کەمبوونەوەی رووداوەکانی گەڕاندەوە بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتوچۆ و وتیشی، “رێگاوبان و شۆفێران بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتووچۆ له رێژه‌ی خواره‌وه‌ی مام ناوه‌ندن و شه‌قام و رێگاوبان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل گونجاو نییە، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوان بهڕیوهبهرایهتییهكانی هاتوچۆ و شاره‌وانی له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی شه‌قام و رێگاوبان هه‌یه”.
شایەنی باسە لیوا رزگار عەلی وتیشی، ” زۆرترین سه‌رپێچیی هاتوچۆ له ساڵی ٢٠١٨ دا به‌هۆی خێرایی بووه، کە ملیۆنێك و ٦٨٩ هەزار و ٧٠٨ سه‌رپێچی تۆمار كراون، ملیۆنێك و ٧١ هەزار و ٧٤٤ رووداویان بەهۆی خێرایی و ٦٣٤ سەرپێچی پیسكردنی ژینگه بووە. هەروەها ده‌ستیش بەسەر١٣ هەزار و ٧٨٩ ئۆتۆمبێل و ٢ هەزار و ٨٦١ ماتۆرسكیلدا گیراوە”.
ناوبراو وتیشی، “به گشتی ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار و ٩٧٥ ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان هەن، کە لە ژماره‌ی میری و شارستانی و كارت و باج پێكهاتوون، لەو ژمارەیەک ٣٣ هەزار و ٥٠٦ ئۆتۆمبێڵی میری و ملیۆنێک و ٥٣٧ هەزار و ٤٦٩ ئۆتۆمبێل ژماره‌ی شارستانین”.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم، له ساڵی ٢٠١٨ دا زیاتر لە ١٣٧ هەزار ئۆتۆمبێل به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار كراون و ١١٧٢٨ ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ و كۆنبوونیان ههڵوهشێندراون. بەڕێوەبری گشتی هاتوچۆ وتیشی، “تۆمار كردنی ئۆتۆمبێل به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر كه ٨٥٦٥٥ ئۆتۆمبێل بووه، ١٦٠ لەسەد به‌رز بووه‌ته‌وه”.
هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ئۆتۆمبێلە شارستیانیەکان بەگوێرەی پارێزگاکان بەو شێوەیەیە: هه‌ولێر(ئەربیل) ٧٦٥٥١٧، سلێمانی ٥١٣٤٠٧ و دهۆك ٢٥٨٥٤٥ ئۆتۆمبێلی ژماره‌ی شارستانی هەن. هه‌روه‌ها ٤٦٨٧ ئۆتۆمبێل له سۆران و گه‌رمیان كارت و باجیان پێدراوه. نزیکەی ٢٩ هەزار ئۆتۆمبێلیش به ژماره‌ی میری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هاتوچۆ تۆماركراون.
سەبارەت بە پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل OPVI لیوا رزگار عەلی وتی، “لە ماوەی ساڵی رابردوو ٣٧ هەزار و ٩٣ ئۆتۆمبێل پشكنینی OPVI بۆ كراوه، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ سه‌لامه‌تی و مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و پاراستنی ژینگه هه‌یه”.