شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سه‌ردانی ژووری بازرگانی ئیزمیریان كرد به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا و له نزیكه‌وه گفتوگۆ كرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان.
وه‌سفی خه‌لیل، راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئیزمیر به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به زه‌یتون، سه‌ردانی ژووری بازرگانی ئیزمیرمان كرد له نزیكه‌وه گفتوگۆمان كرد و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌هێز بكه‌ین.
ئیزمیر دووهه‌مین گه‌وره‌ترین شاری توركیایه له‌بواری پیشه‌سازی و گشتوكاڵی و بازرگانی گرنگی به‌رچاوی هه‌یه، له‌بواری زهیتونیشدا توركیا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌ری زه‌یتونه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.