ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات

ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌هۆی یادی راپه‌ڕینه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووره‌وه‌ پیرۆزبایی یادی 28 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئازادی خوازان ده‌كه‌ین‌و ئومێده‌وارین ئه‌و ئامانج‌و هۆكارانه‌ی راپه‌رینی هێنایه‌ ئاراوه‌، چیتر وه‌ده‌ست بێت‌و گه‌له‌كه‌مان بگات به‌كه‌ناری ئارامی.

راشیگه‌یاند ”زۆر سپاسی بازرگانان و پیشه‌سازان ده‌که‌ین له‌و کاته‌دا هاوکاریه‌کی باشی راپه‌رینیان کردوه‌، کۆمه‌کێکی زۆریان کۆکردۆته‌وه‌ به‌و کاڵایانه‌ی هاورده‌یان کردوه‌ و ناردویانه‌ بۆ شاره‌کانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق‌و داهاتيکی باشیان بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کۆکردۆته‌وه‌”.