له‌ئێستادا هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ده‌ستپێکردنی کارکردن له‌به‌نده‌ری ئه‌سکه‌نده‌رون له توركیا، به‌شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو داواش له بازرگانانی كوردستان ده‌کرێت له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن کالاکانیان به نرخێکی هه‌رزان و به‌خێرای بگوازنه‌وه.
نه‌وزاد غه‌فور، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێڕی ژوور پێشوازیان کرد له فرید یهڤرلهک، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتن له مینای ئه‌سکه‌نده‌رون لەتوركیا.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا فرید یهڤرلهک، ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا مینای ئه‌سکه‌نده‌رون کارکردن تیایدا ده‌ستپێده‌کاته‌وه که بازرگانان ده‌توانن کاڵاکانیان له‌وێوه بگوازنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌رزان و به نزیکترین ڕێگا وه به‌خێرای کاڵاکانیان بگاته شوێنی مه‌به‌ست.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئێستادا لهوبهندهرهوه هه‌موو بازرگانان ده‌توانن کاڵاکانیان لێوه‌ی بگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان وه به‌شێوه‌ییه‌کی خێراش کاره‌کانیان بۆ ڕای ده‌کرێت.
نه‌وزاد غه‌فور، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی ڕایگه‌یاند: کردنه‌وه‌ی ههربهندهرێک گرنگی زۆری ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاتر كه‌رتی بازرگانی له كوردستان ده‌تواندرێت گواستنه‌وه‌کانی كاڵا و شتومهكان خێراتربێت.
ڕاشیگه‌یاند: له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا داوامان لێ کردن که هه‌موو ئه‌و بارانه‌ی بازرگانان ده‌یهێنن بۆ به‌نده‌ره‌که‌یان کارئاسانیان بۆ بکرێت و به‌خێرای کاره‌کانیان بۆ رای بکرێت تا بازرگانان باره‌کانیان له‌و به‌نده‌ره‌وه بهێنن بۆ کوردستان.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌که له دلاوه‌ر سۆفی که‌ریم و به‌ختیار مه‌حمود و که‌مال حه‌مه علی ئاماده‌بون و داوایانکرد لهوبهندهرهوه کارئاسانی ته‌واوبکرێت بۆ بازرگانان له‌کاتی هێنانی باره‌کانیان.