به‌هه‌وڵی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی شاندێكی بازرگانان و خاونكاران و جوتیاران به‌شداری پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت به زه‌یتون له ئیزمیر له وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاشنا بوون به ئامێره‌كانی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون.
وه‌سفی خه‌لیل، راوێژكاری كشتوكاڵی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”دوایی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی چاندنی زه‌یتونی دانا له ساڵی ٢٠٠٧ جوتیارانمان له‌و كاته‌وه به‌شێوازی فروان ده‌تیان كرد به‌چاندی زه‌یتون، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانراوه وه‌كو پێوست بكرێت به زه‌یتی زه‌یتون وسودی لێوه‌ربگیرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ”ئێمه وه‌كو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بیرمان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌و بازرگان و خاوه‌نكارانی له بواری زه‌یتون كار ده‌كه‌ن بتوانن سوود له به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی كوردستان وه‌ربگرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كو شاندێك له سلێمانی سه‌ردانی ئیزمیرمان كردووه له توركیا لێره به‌شدارین له پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به زه‌یتون و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه به‌كاردێت بۆ وشینی زه‌یتون دروست كردنی زه‌یت، هیوادارین بتوانین ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌رینه‌وه كوردستان و سوود له زه‌یتونی جوتیارانی خۆمان وه‌ربگرین”.