سه‌رکونسڵی ئێران له هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات له‌ئاینده‌یه‌كى نزیکدا ڤیزای کاغه‌زی له هه‌رێم بۆ ئێران نامێنێت و ڤیزای ئه‌لکترۆنی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێت تا نه‌ورۆز جێبه‌جێ بكرێت.
ئاژانسى هه‌واڵى میهر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5 ى ئازار له زارى مورته‌زا عه‌بادی سه‌رکونسڵی ئێران له هه‌ولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه: که له ئاینده‌یه‌كى نزیکدا ڤیزای ئه‌لکترۆنی جێگه‌ی ڤیزای کاغه‌زی له هه‌رێم ده‌گرێته‌وه. وتیشی: “به‌لای ئێمه‌وه سه‌ردانی گه‌شتیاران له هه‌ردوولاوه کارێکی زۆر باش و ده‌بێته‌هۆی په‌یوه‌ندی باشتر و قووڵتر، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه که ئاسانکاری بۆ گه‌شتیاران بکه‌ین”.
رونیشیكرده‌وه: له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا له چه‌ند رۆژی داهاتوو چاپکردن ڤیزای گه‌شتیارانی هه‌رێم بۆ ئێران لاده‌برێت و ڤیزای ئه‌لکترۆنی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، به‌مپێیه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ی ڤیزای ئه‌لکترۆنیان هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی ڤیزا له پاسپۆرته‌که‌یان بدرێت، ده‌توانن له رێگه‌ی ئاسمانی و وشکانییه‌وه سه‌ردانی ئێران بکه‌ن.
سه‌رکونسولی ئێران جه‌ختیشیکرده‌وه: هەوڵ ده‌ده‌ن که بتوانین ئه‌م سیستمه ئه‌لیکترۆنییه بۆ گه‌شته‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ش قه‌ره‌باڵغی سه‌ر سنووره‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه.