شارەکانی پارێزگای ئەنبار شەپۆلێك لە چالاکی ئاوەدانکردنەوە بەخۆوە دەبینن لەکاتێکدا بەرپرسان کاردەکەن لەسەر دانانی دەروازە و دەرگا بۆ هەر شارێك کە رواڵهتێكی نوێ و مۆدێرنیان پێببهخشێت، بەرپرسانی ناوخۆیی وتیان.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، فەهد رەشاد بە دیارونای وت هەموو قەزاکانی ئەنبار رازێنراونەتەوە بە دەروازە و دەرگای نوێ.
وتی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) رواڵهتهكان و دەروازەكانی شارانی پارێزگای ئەنباری تێکشکاند کاتێك لە سەرەتای 2014 ئەو ناوچانەی داگیركرد، لەنێویاندا تێکشکاندنی دەروازەی سەرەکیی رەمادی، لەگەڵ مۆنۆمێنتە مێژوویی و کلتورییەکان.
چەندین گڵۆپ دانراون لهسهرانسهری شاری حەدیسەی پارێزگای ئەنبار وەك بەشێك لە هەڵمەتی بنیاتنانەوە لە پارێزگاکە دوای داعش.
وتیشی: “تیمە ئەندازیاری و هونەرییەکان تەواوبوون لە دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە دەروازە لە شارەکانی ئەنبار، لەنێویاندا رەمادی، فەلوجە، سەقڵاوییە، کەرمە، هیت، لەکاتێکدا کار بەردەوامە بۆ دروستکردنی دەروازەی دیکە بە شێوازی نوێ.”
رەشید وتی پرۆژەكانی تر بریتین له بیناكردنی مۆنۆمێنتە مێژوویی و بیناسازییهكان کە نوێنەرایەتی نەریت و کلتوری هەر شارێك دەکەن.
وتی لهنێو ئهوانهدا مۆنۆمێنتی ناعورە لە حەدیسە، مۆنۆمێنتی منارەیهك لە رەمادی و ئەو رەمزانەی زانست و دارخورما و کەلەپوری ئەنبار پیشاندهدهن.
‘هەڵمەتێكی گهورهی بیناسازی’
ئەندازیار عیماد دولێمی بە دیارونای وت شارەوانی و زۆرینەی بهڕێوبهرێتییه خزمەتگوزارییهكان بەشدارییانکردووە لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و بیناسازیدا.
وتی دەروازە و دەرگا نوێیەکانی ئەنبار ئێستا وەك بازگەی سەرەکی کاردەکەن کە کامێرای چاودێری و پۆلیس و کارمەندی هاتوچۆیان لێ جێگیرکراوە.
وتیشی: “بهڕێوبهرێتییهكانی شارەوانی بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە دەروازە و رێگە سەرەکیەکانی قەزا و ناحیەکانی ئەنبار گەورەبکەن، لەنێویاندا فەلوجە، حەدیسە، راوە و عەننە.”
دولێمی وتی ستافی شارەوانی و تیمەکانی بهڕێوبهرێتی کارەبا گڵۆپیان داناوە لەسەر رێگە دەرەکیەکان و دەروازە و دەرچەی شارەکان و ههروهها شوێنی حەوانەوە و ئۆتۆمبیل راگرتنیش دروستکراون.
وتی ئەنبار شایەتی هەڵمەتێکی بیناسازیی گهورهیه کە تێیدا سیمبۆڵهكانی بیناسازی و دەزگاکانی خزمەتگوزاری دروستدەکرێن.
وتی جگه لەوەش، فوارە دروستکراوە لە باخچەکان و سهر رێگە سەرەکیەکاندا و دیزاینی نوێ و رەنگاورەنگ بەکارهاتوون کە “رەنگدانەوەی گەڕانەوەی ژیان و رەتکردنەوەی تیرۆریزمن”.
قائیمقامی رەمادی، ئیبراهیم عەوسەج بە دیارونای وت: “هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە لە قەزاکانی ئەنبار، لەنێویاندا رەمادی، ئەرێنییە.”
وتی دروستکردنی پرد و رێگەکان، نۆژەنکردنەوەی رێگە و دروستکردنی دەروازە بۆ شارەکان بوونەتە هۆی خزمەتگوزاریی باشتر بۆ هەموو دانیشتوانی ئەنبار.
گۆڕانکاریی ‘ئاشکرا’ دیارە لە شەقامەکانی ئەنباردا
سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی فەلوجە، تالیب حەسناوی وتی ئەنبار سەرکەوتووبووە لە بنەبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆریزم کە لەلایەن داعشەوە بهجێهێڵراون لەڕێی دروستکردنی سیمبۆڵی نوێوە لە هەموو شارەکاندا.
بە دیارونای وت: “لە فەلوجە، دەروازەی خۆرهەڵاتی شارەکە دروستکراوەتەوە و بازگەی حەلەبسە فراوانکراوە.” وتیشی کارکردن بەردەوامە بۆ کردنەوەی دەروازەکانی سەکهنیە و سەجار لە باکوری فەلوجە.
هاوڵاتیهكی 40 ساڵ، جاسم عەبدوڵا لە رەمادی وتی: “گۆڕانکاریی ئەرێنی ئاشکرایە لە شەقام و شارەکانی ئەنباردا، کە دوو ساڵ لەمەوبەر پڕبوون لە داروپەردو و پاشماەوی كهڵهكهبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکاندا.”
وتیشی: “رەمادی لەئێستادا شاری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەیە، بە بوونی سەوزایی، گەراج، شەقامی پانوپۆڕ، شۆستە و گڵۆپی جوان لە شەواندا.”