دادگاى رەسافە سکاڵاى جوتیارانى هەرێمى کوردستانى یەکلاییکردەوە

پارێزەرێكی خۆبەخشی كەیسی جوتیارانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای رەسافە بڕیاریدا تانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق رەت بکاتەوە بەوەش توانیمان کەیسەکە لەبەرژوەندی جوتیارانی هەرێم ببەینەوە و حكومەت پابەند بكەین بەخەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم  دوای 30 رۆژ بەسەر بڕیارەكە.
 
رێبین شەمامکی،  پارێزەری خۆبەخش لەکەیسی پارەی گەنمی  جوتیارانی هەرێمی  راگەیاند” توانیمان کەیسەکە لە دادگایی رەسافە ببەینەوە و بە زۆرینەی دەنگی دادوەرانی دادگاكە پشتیوانی لە بڕیارەکەی دادگای بەرایی بەغدایان کرد و سکاڵاکەکەی جوتیارانی هەرێم سەرکەوت.

  ئەو پارێزەرە رونیشیکردە : ئەمڕۆ سێشەممە ٥ ئازاری ۲٠۱۹ دادگابڕیاریدا تانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق رەت بکاتەوە، بەوەش دەبێت لەدوای تێپەڕینی ٣٠ رۆژ بەسەر دەرچوونی ئەو بڕیارەی دادگادا  حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.