سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌كردن به پێشكه‌وتنی ئابووریی توركیا رایگه‌یاند كه ده‌خوازێت توركیا له به‌رنامه‌ی سیستمی هاندانی به‌گشتیی بوون (GTS) ده‌ربهێنێت كه به‌رنامه‌یه‌كه رێگه به چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ندێک به‌رهه‌می ده‌دات بۆ ئه‌مریكا به‌بێ گومرك و به‌رنامه‌یه‌كه پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه ده‌كرێت كه له پێشكه‌وتندان.
ئه‌و نامه‌یه‌ی کە سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردبوو، له‌لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه به مادده‌ی دوو له بڕگه‌ی دووی یاسای 502ی بازرگانی 1974 كراوه و هاتووه “نیازی خۆمتان له ده‌رهێنانی توركیا له به‌رنامه‌ی سیستمی هاندانی به‌گشتی بوون (GTS) پێڕاده‌گه‌یه‌نم كه پێشكه‌ش به‌و وڵاتانه كراوه كه له گەشەسەندندان”.
تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ئابووریی توركیا، پێموایه ئیدی پێویست ناكات له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا بێت كه له پێشكه‌وتندان و سوودمه‌ند ده‌بن له به‌رنامه‌ی سیستمی هاندانی به‌گشتیی بوون، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێم. كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، داهاتی نیشتمانی ساڵانه بۆ هه‌ر كه‌سێك و به‌رزبوونه‌وه‌ی هاورده له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و كه‌رته‌كانی توركیا نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی بازرگانییه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا له سایه‌ی ئابووریی پێشكه‌وتوو و ئه‌و رێككه‌وتنه به‌رامبه‌ریانه‌ی ئه‌نجامیداوه گه‌یشتووه‌ته ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دیكه”.
لە نامەكەدا هەروەها جەخت كراوەتەوە لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی ئەمریكا لەگەڵ توركیا لەسەر بنەمای دادپەروەری و لێهاتوویی.
لەلایەكی دیكەوە ترەمپ لە نامەیەكی دیكەیدا بۆ كۆنگرێس رایگەیاندووە، نیازی هەیە هیندستان-یش لە پڕۆگرامی GTS دەربهێنێت.
هیندستان بەم ساڵانەی دوایی زۆرترین سوودی لەو پڕۆگرامە بینیوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە فەرمییەكانی ئەمریكا وەرگیراوە، پڕۆگرامی GTS كە لەساڵی 1974ەوە دەستی بە چالاكییەكانی كردووە، دەستەبەری گەیشتنی سێ هەزار و 474 بەرهەمی 131 لەو وڵاتانی كە لە گەشەسەندندان كردووە بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا بەبێ باج.