بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت: ئاوی بەنداوهكهیان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو هاووڵاتییانیش دڵنیا دەكەینەوە زۆربوونی ئاو هیچ زیانێك بە كەرتی گەشتیاری ناگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی 20 بۆ 30 ساڵی رابردووەوە ئاوی دەریاچەی دوكان بەو رێژەیە بەرز نەبووەتەوە و هەموو هەوڵێكیش دەدەین، ئەو ئاوە زۆرە زیان بە بەنداوەكە و پڕۆژە گەشتیارییەكانی ناوچەكە نەگەیەنێت.
ئەوەشی خستەڕوو: كەرتی گەشتیاری هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و پێشبینیش دەكرێت لە ئەمساڵدا بەمەبەستنی گەشتكردن گەشتیارێكی زۆر روو لە دوكان بكات و پێش بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە هاووڵاتییان و خاوەن پڕۆژە و زەوییەكانی سنوورەكە ئاگادار دەكەینەوە بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەر هاووڵاتییان نەكەوێت.