حکومەتی دانیمارک بۆ ڕێگری گرتن لە دوکان و شوێنەکان بۆ وەرگرتنی پارەی کاش هەڵدەستێت بە گۆڕینی هەندێک لە یاسا ئابورییەکانی.
گۆڕانکاریە یاساکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی “کۆمەڵگای بێ پارەی کاش ٢٠٣٠”ـە و سەرەتا لە کۆپنهاگنی پایتەختەوە دەست پێدەکات.
دوای گۆڕانکاریە یاساییەکان ڕێستۆرانتەکان و مارکێتەکان و دوکانەکان لە تەواوی وڵاتەکە تەنها پارە لە رێگەی کارت یاخود ئینتەرنێتەوە وەر دەگرن. وەزیری دارایی دانیمارکی (ڕاسموس جارلۆڤ) ووتی گۆڕانکاریە یاساییەکان یارمەتیان دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی.
بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی (حوڕیەت) ئەو یاسایەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ هاتە جێبەجێ کردن ڕێگە دەدات بە شوێنەکان کە پارەی کاش وەر نەگرن لە کاتی (١٠:٠٠ شەو بۆ ٦:٠٠ بەیانی).
دانیمارک بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی پارەی کاش لە شوێنەکانی وەک (دەرمانخانەکان، پۆستە و گەیاندن، شوێنی پزیشکەکان، سوپەر مارکێتەکان) وە شوێنەکانی هاوشێوەی ئەوان، هەرچەندە وڵاتەکە دەیەوێت بە تەواوەتی پارەی کاش قەدەغە بکات لە تەواوی وڵاتدا.