وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رۆژانی پشووی مانگی ئاداری ئاشکرا کرد

سەفین موحسین دزەیی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژانی پشووی مانگی ئاداری ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد.


دزەیی لە رێگەی پێگەی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رۆژانی پشووی مانگی ئاداری دیاری کرد کە رۆژانی؛ ٥، ١١، ١٤، ٢٠، ٢١، ٢٢، ٢٣ی ئەو مانگە دەگرێتەوە.

راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم بەم جۆرە بوو:

بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، پشووەكانی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبن :

رۆژی  سێشەممە ٥ی ئاداری ٢٠١٩ ، رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆریی سەدام حوسێن لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین.


رۆژی دوو شەممە ١١ی ئاداری ٢٠١٩ ، ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ و ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ .

رۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئاداری ٢٠١٩ ، رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمر.

پشووی نەورۆزیش بۆ ئەم ساڵە لە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠١٩ دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت واتا رۆژانی ٢٠و ٢١و ٢٢و ٢٣ ی ئادار پشووی فەرمین، ورۆژی یەك شەممە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٩ دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.