وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ریشی كردۆته سه‌ر توركیا، رایگه‌یاند: “زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكا واز له‌و بڕیاره بهێنێت. بڕیارێكی ئێجگار هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئێمه به ته‌نها نین له رێگاكه. وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ شكاندنی گه‌مارۆ و سزاكان یاخود بۆ ئه‌وه‌ی سزاكان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان نه‌مێنێ له سه‌ر بژارده‌ی جیاواز كار ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین”.
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕی “كاریگه‌ری دیدگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی هه‌نارده‌كردن” كه له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی بورساوه رێكخرابوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نایانه‌وێت په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه تێك بچێت كه په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان خراپن چونكه بازرگانی له نێوان كۆمپانیاكان ده‌كرێت نه‌ك له نێوان ده‌وڵه‌تان.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆنفرانسی كوێت توركیا په‌یمانی داوه بڕی پێنج ملیار دۆلار به قه‌رز بدات بۆ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، وتی: “ئه‌و كۆمپانیایانهمان كه له عێراق وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌و قه‌رزه. له‌و كاره ئێمه‌ش و عێراقیش سوودمه‌ند ده‌بین و هه‌نارده‌كردن و وه‌به‌رهێنانمان زیاد ده‌كات و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌وێ به‌كارده‌هێندرێن لێره‌وه بۆ ئه‌وێ ده‌چن”.