مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا پێشبینی دەكات ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی و عیراق بۆ 100 ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.
ئەو پێشبینیكردنەی ئۆغڵۆ لەمیانی دیدارێكیدا بوو كە لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بازرگانانی وڵاتەكەی لەولایەتی بۆرسە ئەنجامیدا و تێیدا رایگەیاند: ئەنكەرە بەنیازە دەروازەیەكی نوێ لەگەڵ عیراق بكاتەوە كە دەكەوێتە نزیك گوندی ئۆفاكۆی لەولایەتی شەرناخ كە 7 كیلۆمەتر لەسێگۆشەی نێوان عیراق و توركیا و سوریاوە دوورە و وتیشی وڵاتەكەی بەڵێنیداوە 5 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق تەرخان بكات.