وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى له ماوه‌ى مانگى شوباتى 2019 دا راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا “عاسم جیهاد” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “بڕی نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له مانگى 2 ى 2019 دا له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق 99 ملیۆن و 120 هه‌زار و 6 به‌رمیل بووه”.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “مانگى رابردوو له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ملیۆنێك و 753 هه‌زار و 373 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه، هه‌روه‌ها له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌وه 514 هه‌زار و 236 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه “رێژه‌ی رۆژانه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له مانگی رابردوودا سێ ملیۆن و 620 هه‌زار به‌رمیل بووه كه 3 ملیۆن و 540 هه‌زار به‌رمیل له‌به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه و 63 هه‌زار به‌رمیلیش له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده كراوه.
“عاسم جیهاد” ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “كۆی گشتی داهاتی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوى مانگى رابردووى عێراق 6 ملیار و 167 هه‌زار و 815 دۆلار بووه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به 60 دۆلار و 83 سه‌نت فرۆشراوه”.