وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، “هەنگاومان ناوە بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەگەڵ رووسیا، لەشوێنێکەوە دەستمان پێکرد. لەماوەیەکی نزیکدا هەوڵی تەواو دەدەین بۆ هەڵگرتنی بە تەواویی بەپێی کات.”
چاوشئۆغڵو لە ئەسکیشەهر لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پیاوانی خاوەنکار کۆبوویەوەو ئاماژەی بەوەدا کە کاری لەپێشینەیان بریتی دەبێت لە ئاگادار بوون لە رەوشی رەوەندی تورک لە دەرەوەی وڵات.
چاوشئۆغڵو لەسەر پرسی هەڵگرتنی ڤیزە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا کە لەکۆی ٧٢ پێوەر ٦یان ماونەتەوە بۆ جێبەجێ کردن و وتی: “ئینشەڵا ئێستا دانوستان لەسەر ئەو ٦ پێوەرە دەکەین. لەرۆژانی داهاتوودا بۆ رای گشتی بڵاو دەکەینەوە. کار دەکەین لەسەر ریفۆرمی دادوەریی گشتگیری تایبەت بە ستراتیژی ریفۆرمی دادوەریی. کار لەسەر ریفۆرمێک دەکەین کە تەواوی ئاستەنگیەکانی بەردەم بواری ئازادی تەواوی خەڵکەکەمان بەتایبەت لەبواری کاردا، هەڵبگیريت، ئەمیش لەسەرراسپاردەی سەرکۆمارمان”.