بافڵ تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە


بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئارامی سلێمانی ھێڵی سورەو رێ بە ھیچ كەسێك نادرێت لەسەرو یاساو دادگاكانەوە بێت و ئاسایشی شارو ژیان لە خەڵك تێكبدات.

بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممەبافڵ تاڵەبانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەسەركردەوەو لەلایەن عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەرو ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێشوازیكرا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، لە دیدارێكدا عەمید ئاسۆ شێخ تەھا راپۆرتێكی لەسەر كاروچالاكییەكانیان پێشكەشكرد و بە ئامارو داتای ورد رۆڵی ھێزەكانی پۆلیسی لە بەرقەراكردنی ئارامی سلێمانی خستەڕوو رونیشیكردەوە ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكانی دیكەدا ھەیە و بەرنامەی ھاوبەشیان ھەیە بۆ زیاتر پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و دەستگیركردن ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەنا بۆ تاوانكاری و كاری نایاسایی دەبەن ووتیشی تەواوی كارەكانیان بە بڕیاری دادگاكان و دادوەر بەئەنجام دەگەیەنن .

جەختیشكراوەتەوە، لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ھێزەكانی پۆلیسی كرد كە ھاوشانی ھێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆرو پێشمەرگە دەوری باشیان بینیوە لە بەرقەراكردنی ئارامی و ئاسایشی سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ووتی كارەكانتان لە ماوەی رابردوو بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و ھەڵھاتوان لە یاسا جێگای تەقدیرەو وەك ھەمیشە پشتگیری تەواو لە پۆلیسی سلێمانی و دەزگا ئەمنیەكانی تر دەكەین بۆ بەرقەراتركردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ سلێمانی و راشیگەیاند ئارامی سلێمانی ھێڵی سورەو رێ بە ھیچ كەسێك نادرێت لەسەرو یاساو دادگاكانەوە بێت و ئاسایشی شارو ژیان لە خەڵك تێكبدات پەنا بۆ تاوانكاری ببات 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەبەر ئەوە بەردەوام بن و زەمینەی لەبارتر بڕەخسێنن بۆ كاروكاسبی ھاوڵاتیان و كەشێكی ئارامتر بۆ كۆمەڵانی خەڵك چونكە دەبێت وەك ھەمیشە سلێمانی پێشەنگی ئارامی بێت بۆ ئەوەش ھەماھەنگی و ھاوكاری زیاتری دەزگا ئەمنییەكانی بە پێویست زانی