ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌سه‌ر پاسپۆرت ڕاده‌گه‌ێنێت


نه‌قیب كه‌یفى عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌كه‌م بوونی ده‌فته‌ری پاسپۆرت ده‌دات.

ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌ كاتی ئێستادا ژماره‌ی ده‌فته‌ری پاسپۆرت كه‌م بۆته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غدا ڕه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرته‌كانی  پاڕێزگای هه‌ڕێم ده‌كرێت.

نه‌قیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له سه‌ره‌تای ساڵی(٢٠١٩) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی به‌غدا بڕێكی كه‌می ده‌فته‌ری پاسپۆرت به‌به‌تاڵی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرتی پاڕێزگاكانی هه‌ڕێم  ده‌كرێت به‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانه‌وه‌.

 راشیگه‌یاندووه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌ڕێم به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرته‌كان سه‌ردانی به‌غدامان كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕه‌وانه‌كردنی ده‌فته‌ری پاسپۆرت بۆ هه‌ڕێم بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتی كوردستان سومه‌ندبێت

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، هۆكاری كه‌می پاسپۆرت وه‌ ڕه‌وانه‌نه‌كردنی بۆ هه‌ڕێم ده‌گه‌رێنیته‌وه‌ بۆ خودی نێوان ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا و كۆمپانیای چاپی پاسپۆرت كه‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م چاپ ده‌كات

 له‌كۆتادا نه‌فیب كه‌یفی عومه‌ر عه‌لی ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پاسپۆرتی هه‌ڕێم هه‌ڵساون به‌ دانانی نۆره‌ بۆ هاووڵاتیان وه‌ پێدانی پاسپۆرت ته‌نها بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ زۆر گرینگه‌ وه‌ك(نه‌خۆشی و خوێندن) له‌گه‌ڵ برێكی كه‌م بۆ هاووڵاتیان

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  هاووڵاتیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانی تر بكه‌ن وه‌ك(برینی چه‌ك و ووردبنی كردن و په‌نچه‌ مۆر)به‌ڵام پێدانه‌وه‌ی پاسپۆرت دواده‌كه‌وێت به‌هۆی كه‌می پاسپۆرت, وه‌ سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران پاسپۆرت هانی هاووڵاتیانیان داوه‌ كه‌ په‌نا بۆ خزمه‌تگوزاری خێرا ببن ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ ڕاستی,‌ ته‌نها ئاگاداركراوه‌نته‌وه‌ ده‌بێت ڕێنمایی و زانیاری پێویست بده‌ن به‌ ‌ هاووڵاتیان وه‌ كار ئاسانیان بكه‌ن , كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری خێرا داندراوه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی (٢٥٠٠٠٠)دیناره‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دانداروه‌

له‌كۆتادا رایده‌گه‌ینێت هه‌ر هاووڵاتێك ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پاسپۆرتی هان درا بۆ په‌نابردنه‌ به‌خزمه‌تگوزاری خێرا ده‌توانی ئاگادارمان بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر بكه‌ین.