دوای داخستنی فرۆکەخانەکانی هیندستان بەهۆی دروستبوونی گرژی لەگەڵ پاکستانی دراوسێی، ئەمڕۆ حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی دا.
هیندستان سه‌رله‌نوێ ده‌ستیكرده‌وه به گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان كه دوێنێ به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ پاكستان رایگرتبوون.
رۆژنامه‌ی “The Hindu” بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی به‌وه داوه نۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هیندستان به رووی هاووڵاتییاندا كراونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شته ئاسمانییه مه‌ده‌نییه‌كان.
هاوکات سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هیندستان، گوروپراساد مۆهاپاترا رایگه‌یاند كه بڕیاری داخستنی نۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه.