كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، پێنجەمین ڕاپۆرتی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردهوه.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ڕاپۆرتی پێنجەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تەمموزى 2018 تا 30ی ئەیلولی 2018 بڵاوكرایەوە.
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی سێیەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر سێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.