بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵَەتی سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا دەستپێبكات.
دانا محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاندوه، بڕیارە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو 6ی ئادار، لە لایەن هێڵی ئاسمانی عێراقەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە، یەكەم گەشت بۆ شاری “دۆسڵدۆرف”ی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت. وتیشی، بڕیارە هەفتانە یەك گەشت لە سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.