شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی و ئاسایش و قایمقامیهت بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
ئەمرۆ ٢٠١٩/٢/٢٦ شاندێکی نشینگەی و ئاسایش و قایمقامیهت سلێمانی بەمەبەستی گفتۆگۆ کردن دەربارەی کێشەو گرفتەکانی ھاوڵاتیانی بیانی و ئەو کەسانەی بۆ کار کردن دێنە شاری سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد و لەلایەن یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژوور و بەشی یاساییەوە پێشوازیان لێکرا.
یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند «لەگەڵ شاندی نشینگەی و ئاسایش و قایمقامیهت لەنزیکەوە سەبارەت بە کێشەو گرفتەکان و شێوازی پێدانی کاتی مانەوە به هاوڵاتیانی بیانی كه بۆ كاركردن دێنه ههرێمی كوردستانهوه گفتۆگۆمان کرد و گەیشتین بە چەند میکانیزمێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان».
وتیشی «پێوستە لەنزیکەوە لەگەڵ دەزگاکانی پەیوەست بە پێدانی ئیقامە کاری ھاوبەش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین کارەکان بەشێوەیەکی خێراتر رایی بکەن».
ئاماژەی بەوەش کرد «پێشنیازی ئەوەمان کرد ئەو کەسە بیانیانەی دێنە ھەرێمی کوردستانەوە و کاری بچوک دەکەن کە ھیچ سودو کەڵکی ئابووری کوردستان نیە، دەبێت رەچاوی ئەوە بکرێت کە ھاوڵاتیەکی سلێمانی ھاوپشکیان بێت یاخود رێوشوێنی مۆڵەت پێدانیان لەگەڵ قورس بکرێت، بەمەش ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان دەرەخسێت».