له نەوەد و یەکهمین فێستیڤاڵی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا فیلمی ”گرین بووك” خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌مساڵی بۆخۆی برد.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی ئۆسكار له مه‌راسیمێكدا له ته‌خته‌ی شانۆیی دۆڵبی له لۆس ئه‌نجلس ئه‌نجامدرا.
مه‌راسیمه‌كه دوای ٣٠ ساڵ به‌بێ پێشكه‌شكارێكی ره‌سمی به‌رێوه‌چوو.
فیلمی ”رۆما” كه به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شی مه‌كسیكی-ئه‌مریكییه و بۆ ١٠ به‌شی جیاجیا له ئۆسكاردا كاندید بوو له به‌شی باشترین فیلمی زمانی بیانی و باشترین سینه‌ماتۆگرافیدا خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
به‌جیا له‌وه‌ش ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ئالفانسۆ كوارۆن خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی Bohemian Rhapsody له نەوەد و یەکهمین فێستیڤاڵدا، زۆرترین خه‌ڵاتی بۆخۆی له بواره جیاجیاكاندا كۆكرده‌وه له‌وانه؛ خه‌ڵاتی باشترین كوڕه ئه‌كته‌ر، باشترین ده‌نگ، باشترین میكساجی ده‌نگ، باشترین مۆنتاجی ده‌نگ، باشترین مۆنتاج.
بلاك پانزه‌ر له فیلمه‌كانی ئه‌ڵقه‌ی مارڤهل خه‌ڵاتی باشترین موزیك، باشترین دیزاینی جلوبه‌رگ و باشترین دیزاینی به‌رهه‌مهێنانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد و بووه یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانەی كه زۆرترین خه‌ڵاتی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردووە.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری كوڕ له فیلمی ”گرین بووك”دا بۆ ماهیرشاڵڵا عه‌لی بوو، خەڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری كچ له فیلمی ”ئف بیڵ ستریت كود تۆڵك”دا بۆ رهگین كینگ بوو.
فیلمی ”گرین بووك” خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت، هاوكات خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕی یاریده‌ده‌ر و خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆشی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد.
ماهیرشهڵڵا عه‌لی كه خه‌ڵاتی باشترین كوڕه ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ری پێ درابوو له فیلمی ”مونلایت”دا له ٢٠١٧ دا، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان تواناوه له فیلمی گرین بووك-دا توانی هه‌مان خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
له شه‌وی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كاندا خه‌ڵاتی “باشترین ئه‌كته‌ری پیاو” به‌خشرایه رامی مه‌له‌ك بۆ رۆڵبینینی له فیلمی “Bohemian Rhapsody”، خه‌ڵاتی “باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت” به‌خشرایه ئۆلیڤیا كۆڵمان بۆ رۆڵبینینی له فیلمی “The Favourite” .
خه‌ڵاتی “باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن” به‌خشرایه ده‌رهێنه‌ری فیلمی “Spider-Man: Into the Spider-Verse”، پیته‌ر رامسی كه یه‌كه‌م ئه‌كته‌ری ره‌ش پێسته له‌و بواره‌دا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنابێت.
گۆرانی “Shallow”ی له‌یدی گاگا له فیلمی برادلی كوپه‌ر و رۆڵبینینی له فیلمی “A Star Is Born” سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راكێشا.
له‌یدی گاگا به هۆی گۆرانی “Shallow” خه‌ڵاتی “باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن”ی وه‌رگرت و به‌مه‌یش بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرت.
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان وه‌رگرت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
باشترین فیلم، فیلمی: Green Book
باشترین ده‌رهێنه‌ر: ئالفانسۆ كوارۆن لە فیلمی (رۆما)
باشترین ئه‌كته‌ری پیاو: رامی مه‌له‌ك لە فیلمی (Bohemian Rhapsody)
باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت: ئۆلیڤیا كۆڵمان لە فیلمی (The Favourite)
باشترین یاریده‌ده‌ری ئه‌كته‌ری پیاو: ماهیرشهڵڵا عه‌لی لە فیلمی (Green Book)
باشترین یاریده‌ده‌ری ئه‌كته‌ری ئافره‌ت: رێگین كینگ لە فیلمی (If Beale Street Could Talk)
باشترین سیناریۆی ره‌سه‌ن: نی‌ك ڤالیلۆنگا، بره‌ین كوری و پیته‌ر فاری لی لە فیلمی (Green Book)
باشترین سیناریۆی گونجاو: سپایك لی، جارلی واچڵ، ده‌یڤید رابینۆویتز و كیڤن ویڵمۆت لە فیلمی (BlacKkKlansman)
باشترین موزیكی ره‌سه‌ن: لودویگ گۆرانسن لە فیلمی (Black Panther)
باشترین گۆرانی ره‌سه‌ن: Shallow له فیلمی (A Star Is Born)
باشترین دیزاینی مه‌یكئه‌پ و قژ بۆ فیلمی: Vice
باشترین دیزاینی جلوبه‌رگ بۆ فیلمی: Black Panther
باشترین فیلمی زمانی بیانی: Roma
باشترین ئهفێكت بۆ فیلمی: First Man
باشترین داستان بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین ده‌نگی داستان بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین ده‌نگی تێكه‌ڵ بۆ فیلمی: Bohemian Rhapsody
باشترین به‌ڵگه فیلم بۆ فیلمی: Free Solo
باشترین كورته به‌ڵگه فیلم بۆ فیلمی: Period. End Of Sentence
باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن فیلمی: Spider-Man: Into the Spider-Verse
باشترین كورته ئه‌نیمه‌یشن فیلمی: Bao
باشترین كورته فیلم، فیلمی: Skin
باشترین دیزاینی به‌رهه‌م بۆ فیلمی: Black Panther
باشترین وێنه‌گرتنی سینه‌مایی بۆ فیلمی: Roma