گومرگی گه‌رمیان زانیاریی نوێ له‌سه‌ر مۆڵه‌تی هاوردەی كاڵاكان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی گەرمیان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌بارەی شێوازی داشكاندنی موڵه‌تی هێنان له‌ پێناسی گومرگی نوێ بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا زانیاری له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی موڵه‌تی هاوردن له‌ پێناسەی گومرگی نوێ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی گه‌رمیان داوای له‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیا و نووسینگه‌ گومرگییه‌كان كردووه‌ كه‌ له‌مه‌ودا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كاره‌كانی مۆڵه‌تیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ن کە پێگەی تایبەتیی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی گه‌رمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌:

١- به‌های سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی ناو پێناسەی گومرگی كراو‌ به‌ دۆلارە.

٢- سه‌رجه‌م موڵه‌ته‌كانی هاوردن كه‌ پێش پێناسی گومرگی (١٧/٠٢) كاریان پێكراوه‌ و بڕ و ڕێکەوتیان ته‌واو نه‌بووه‌ ده‌كرێن به‌ دۆلار. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر موڵه‌تێكی هاوردن بڕی پاره‌كه‌ی یەک ملیار بێت، دابه‌شی ١٢٠٠ ده‌كرێت . ده‌كاته‌ ٨٣٣٣٣٣$.

٣- موڵه‌ت بۆ هه‌ر بارێك به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

موڵه‌تی داشكێنراو= بڕ (كێش) × به‌های بابه‌ت

تێبینی: بڕ(كێش)= قه‌پان

 

كاشی:

بۆ نموونه‌ بڕ (كێش)= ٢٣٤٥٠ كگم

به‌های كاشی له‌ پێناسی گومرگی نوێ =٠.٢$ بۆ هه‌ر كگم.

موڵه‌تی داشكێنراو = ٢٣٤٥٠كگم×٠.٢$=٤٦٩٠$ .

 

پرته‌قاڵ:

بۆ نموونه‌ بڕ (كێش)=٢٢١٢٠ كگم

به‌های پرته‌قاڵ له‌ پێناسی گومرگی نوێ =٠.٣$ بۆ هه‌ر كگم.

موڵه‌تی داشكێنراو= ٢٢١٢٠كگم×٠.٣$=٦٦٣٦$

چیمه‌نتۆی ئاسایی:

بۆ نموونه‌ بڕ (كێش)=٢٥٦٥٠كگم

به‌های چیمه‌نتۆی ئاسایی له‌ پێناسی گومرگی نوێ=٠.٠٦$ بۆ هه‌ر كگم

موڵه‌تی داشكێنراو = ٢٥٦٥٠كگم×٠.٠٦$=١٥٣٩$