مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ ووڵاتانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا دەستپێبكات.
“تاهیر عەبدوڵا”بەڕێوبەری فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، بڕیارە هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی 6 ی ئادار لە یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ شاری دیسنجەری ئەڵمانیا دەست پێبكات.
وتیشی، بڕیارە دوای ئەنجامدانی ئەو گەشتە ، گەشتەكانی تر بۆ وڵاتی هۆڵەندا فراوان بكرێت، بەڵام تا خشتەی گەشتەكان نەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، وادەی ئەنجامدانی گەشتەكان دیاركراو نییە.