لەوچوارچێوەیەو لەمیانەی كۆبونەووەی عادل عەبدولمەهدی, سەرۆك وەزیرانی عیراقدا لەگەڵ خالد رەوزان وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كوەیت داوای لێكردوە بۆ باشكردنی پەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەكانی نێوانیان رێككەوتنێكی هاشێوەی رێككەوتنەكەی ئوردن لەنێوانیاندا ئیمزا بكەن و پەرەیەكی نوێی سپی بۆ داهاتووی پەیوەندیەكانیان هەڵبدەنەوە.
ئەوەشیخستۆتەروو كە عیراق هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئاسەواری جەنگ و وێرانكارییەكانی ساڵانی رابردووی بسرێتەوەو لەگەڵ دراوسێكانیدا لەباشترین پەیوەندی ئابوری و بازرگانیدا بێت.
هاوكات داوایكردووە ناوچەیەكی پیشەسازی هاوبەش لەسەر سنورەكان دروست بكرێت و لەگەڵ چالاكردنی جوڵەی بازرگانی ئاسانكاری بۆ كاری وەبەرهێنەرانی نێوان هەردوولا بكرێت.لەبەرامبەریشدا وەزیری بازرگانی كوەیت خۆشحاڵی خۆی بۆ باشكردنی ئەو پەیوەندیانە لەگەڵ عیراقدا پیشانداوەو بەڵێنیداوە ئاستی گەشەپێدانیان زیاتر بكات.