ه‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه و ئێران له كرماشان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆبوونه‌وه و به‌ڵێننامه‌یان بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ واژوو كردووه، قایمقامی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: پێش نه‌ورۆز مه‌رزه‌كه ده‌كرێته‌وه.
نوخشه ناسیح قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای پارێزگای كرماشان سه‌ردانی ئه‌و شاره‌مان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆ بووینه‌وه، به تایبه‌ت پرسی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان كه له سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ن و له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنوورن.
وتی: به‌رپرسانی ئێران پێیان ڕاگه‌یاندین وه‌ك ده‌سپێشخه‌رییه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه، مه‌رزی شۆشمێ پێش نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته شارۆكه‌ی ته‌وێڵه. له كاتی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه هاووڵاتییانی سنووره‌كه ده‌توانن بچنه پارێزگای كرماشان به به‌ڵگه‌نامه بێت یان پاسپۆرت.
كاوه كه‌ریم جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وتی: له سه‌ردانه‌كه‌دا لێكتێگه‌شتنێك له نێوان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و كرماشان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ و چه‌ند بابه‌تێكی تر واژوو كراوه.
وتیشی: به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی نێوانیان مه‌رزه‌كه ده‌كرێته‌وه و كه ته‌نیا هاتوچۆ له نێوان هاووڵاتییانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كرماشان ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه مه‌رزه‌كه به نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت.
شایانی باسه، هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئێران له مه‌رزی شۆشمێ له ته‌وێڵه و مه‌رزی سازان له ناوچه‌ی سازان هاوسنوورن.