عێراق هاوکاری دارایی لە یەکێتی ئەورووپا وەردەگرێت

لەمیانی وتارێکدا نوری ناتق دلێمی باسی لەوەکرد، بەهۆی ئەو هاوکارییەی کە یەکێتی ئەورووپا پێشکەشی دەکات لە بەسڕە کە بەشێوەیەکی جددیی لەرووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێخراوە، ژمارەیەک پرۆژەی گەشەپێدان ئەنجامدەدرێن و سوپاسی یەکێتی ئەورووپا-شی کرد بۆ درێژەدان بە هاوکارییکردنی عێراق لە رووی داراییەوە.

لای خۆشییەوە، رامۆن بلێکوا ئاماژەی بەوەکرد کە، ئامانجیان ئەوەیە لەرێگای واژووکردنی ئەم رێککەوتننامەیە ئابووری عێراق بەهێزبکەن و هەلی نوێی کارکردن بڕەخسێنن.

بلێكوا وتیشی، “ئه‌م هاوكارییه‌، به‌سڕه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری هەیە. یەکێتی ئەورووپا به‌تایبه‌تی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ده‌بێت له‌باره‌ی ره‌خساندنی هه‌لیكاری نوێ و پشتگیریكردنی حكوومەته‌ خۆجێییه‌كان له‌وباره‌وه‌. ئێمه‌ وه‌ك یەکێتی ئەورووپا، جگه‌ له‌و شوێنانه‌ی له‌تیرۆر رزگاركراون، له‌ شاره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ش پڕۆژه‌ی هاوكاری و بووژاندنه‌وه‌مان ده‌بێت”.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، شوێنه‌واره‌ مێژوویی و كولتوورییه‌كانی مووسڵ و به‌سڕه‌ كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌ و، له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵدا پشتگیری دارایی هه‌ندێك پڕۆژه‌ی كشتوكاڵ و گه‌شه‌پێدان ده‌كرێت و، هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێندرێت.