شازادە محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە لە دووەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ کیشوەری ئاسیا گەیشتە ھیندستان.
شازادە محەمەد بن سەلمان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ نیودلھی لەگەڵ نارندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی ھیندستان کۆبووەوە و دواتر بە ھاوبەشی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد.
هاوکات لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا جێنشینی سعوودیە وتی، “لە میانی چەند ساڵی رابردوودا تا ئێستا بە بەھای ٤٤ ملیار دۆلار کاری وەبەرھێنانمان کردووە لە ھیندستان و لەئێستادا دەرفەتی باش رەخساوە بۆ ئەوەی وەبەرھێنانی زیاتر بکەین لەو وڵاتە”.
لە درێژەی قسەکانیدا شازادە محەمەد بن سەلمان وتیشی، “پێشبینی دەکەین، قەبارەی وەبەرھێنانەکانمان لە ھیندستان ١٠٠ ملیار دۆلار تێپەڕێنێت”.
هەروەها سەبارەت بە تیرۆریش بن سەلمان ئەوەشی خستەڕوو و وتی، “تیرۆر سەرچاوەی نیگەرانییەکانی سعوودیە و ھیندستانە و لە ھەموو روویەکەوە ھاوکاری پێشکەش بە ھیندستان دەکەین چ لە رێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری بێت یان لە لایەنەکانی دیکەوە”.