پێوەری زیرەك دادەنرێت و سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 250 ملیۆن دۆلار بۆ دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا تەرخان دەكات ‌و وەزارەتی كارەباش تەئكید دەكاتەوە، بە دانانی پێوەرەكە سەعاتەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەكات. 

محەمەد ئەمین هەورامی  وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەك تەرخانكردووە‌و بەچەند قۆناغێكیش ئەو پڕۆژەیە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە سەرەتاشدا لە مۆڵ و رێستۆرانت و هۆتێلە پێنج ئەستێرەكانەوە جێبەجی دەكرێت. 

ڕاشیگەیاند: دانانی سیستمی پێوەری زیرەك هاوكارییەكی باشە بۆ وەزارەتی كارەبا‌و زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنان، هەروەها دادپەروەری لە دابەشكردنی وزەی كارەبادا دروست دەكات.