بۆ زیاتر پێشخستنی كەرتی گەشتیاری و راكێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان و پێشوازی كردن لە وەرزی بەهار، سبەینێ دیدارێكی گەورەی گەشتیاری بە ناوی “دیداری نێرگز” بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیای کوردسات لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیدارەكە بە چاودێری “قوباد تاڵەبانی” جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و، بەبەشداری سەدان كۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق، و بەرپرسانی باڵای هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەدەچێت.
ئەو دیدارە هەوڵێكی گرنگە بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی، لە رێگەی چارەسەركردنی گرفت و ئاستەنگەكانی بەردەم كەرتەكەو، پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی بواری گەشتیاری.
لە 12ی ئەم مانگەشدا، وەك ئامادەكارییەك بۆ رێكخستنی دیداری نێرگزی گەشتیاری 300 نەمام لەسەر رێگای قلیاسان و سەرچنار نێژران.