هاتووچۆی سلێمانی بڕی سزای بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی دەركرد

بەپێی نوسراوێکى هاتوچۆى سلێمانى هەر کڕیارێکى ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز ژمارە كاتی لەماوەى دوو مانگدا ساڵانە و تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەى وەرنەگرێت بە بڕى ١ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى لە نووسراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە کۆمپانیاکانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل لەسەر گرێبەستەکانیان لەجیاتی دەستەواژەی تەنها بۆ ماوەى ٦٠ ڕۆژ کار بەم گرێبەست دەکرێت”، دەبێت بنوسن” دەبێت لە دواى واژۆکردنى ئەم گرێبەستە سەرانى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بکرێت بە مەبەستى تۆمارکردنى، ئەگەر لە ماوەى ٦٠ ڕۆژدا ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت سزا دەدرێت بە بڕى یەک ملیۆن دینار.”