لە سەرتاسەری هەرێمدا شەش ڕۆژ دەكرێت بە پشووی فەرمی و زانكۆكانیش سەرپشك دەكرێن خۆیان پشوو دیاری بكەن و وەزارەتی پەروەردەش ١٢ ڕۆژی وەك پشووی بەهار دیاریكردووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ڕایگەیاند” ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو وەك ساڵیادی دەستپێكردنی ڕاپەڕین لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژی ١١ی ئازار وەك ساڵیادی ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی ١١ی ئازار و ڕۆژی ١٤ی ئازار وەك ڕۆژی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی دەكرێتە پشووی فەرمی.”
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا” ڕۆژی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ وەك پشووی فەرمی بە بۆنەی ساڵی نوێی كوردی و جەژی نەورۆزەوە دیاریكراوە.”
بەپی ی زانیارییەكانیش زانكۆكان خۆیان خشتەی پشووەكانیان دیاریدەكەن و هەر زانكۆیە و بەجیا ڕایدەگەیەنێت.
بە گوێرەی خشتەی پشووەكانی وەزارەتی پەروەردەش لە ڕۆژی ١١ی ئازارەوە تا ڕۆژی ٢٣ی ئازار لە تەواوی قوتابخانەكاندا پشووی فەرمی دەبێت.