ئه‌نجوومه‌نی زێڕی جیهانی ئامار و داتاكانی ساڵی 2018ی وڵاتانی بۆ كڕینی زێڕ بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه له چاره‌كی سێیه‌می 2018 عێراق ده‌ستیكردووه به كڕینی زێڕ و یه‌ده‌گی زێڕی زۆر كردووه و له‌و ڕووه‌وه به پێش به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌وتووه‌ته‌وه.
ناكۆكییه سیاسی و جیۆپۆله‌تیكی و بازرگانییه‌كان له ته‌ك سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و هه‌وڵدان بۆ زیاتر زاڵبوونی متمانه‌كردن به دۆلار و سه‌پاندنی به‌سه‌ر بازاڕدا، ئه‌مه وای كرد بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی دنیا خواستی زیاتریان بۆ كڕینی زێڕ هه‌بێ و زۆرتر پشت به زێڕ ببه‌ستن بۆ دراوی یه‌ده‌گ له شوێنی دۆلار.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌نجوومه‌نی زێڕی نێوده‌وڵه‌تی، كه بانكی ناوه‌ندی وڵاتان له ساڵی 2018 بڕی 615.5 تۆن زێڕیان كڕیوه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌یش زۆرترین بڕی له‌لایه‌ن توركیا و ڕووسیاوه كڕدراوه و یه‌ده‌گی دۆلاریان بۆ زێڕ گۆڕیوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه عێراق و هیند و چین و كازاخستان گه‌وره كڕیاری زێڕبوون له 2018 و عێراق بڕی 6.45 تۆن زێڕی كڕیوه و یه‌ده‌گی زێڕی زیاتر كردووه و ئێسته خاوه‌نی 96.3 تۆن زێڕه.
له ڕیزبه‌ندی وڵاتانی خاوه‌ن یه‌ده‌گی زێڕ، عێراق ڕیزبه‌ندی 37ی جیهان و چواره‌می له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه و ده‌یه‌وێ زێڕی زیاتریش بكڕێ و یه‌ده‌گی خۆی زۆر زیاتر بكات.