ده‌سته‌ى گومركى عێراق سه‌رجه‌م هاورده‌كاران و كۆمپانیا عێراقى و بیانییه‌كانى ئاگاداركرده‌وه به ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى شمه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى ته‌واوكارى گومركی رایى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك شمه‌كى قاچاخ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ده‌سته‌ى گومرك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: “پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیا عێراقى و بیانییه‌كان و هاورده‌كاران، كه شمه‌كیان له به‌نده‌ر و ده‌روازه‌كانى باشورى عێراق و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باركردنى ئاسمانى و فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه، به‌زووترین كات مامه‌ڵه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى ته‌واوكارى گومركی متمانه‌پێكراوه‌وه رایى بكه‌ن”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه: “له سبه‌ینێ 20 شوباته‌وه هه‌موو ئه‌و كۆنتنه‌رانه كه شممه‌كیان تێدایه و دواكه‌وتوون له راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان، به‌پێى ماده‌ى 192/یه‌كه‌م له یاساى گومرك، وه‌ك شمه‌كى قاچاخ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، دۆسیه‌ى تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌خرێنه به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
داواشیكردووه له “لایه‌نه‌كانى په‌یوه‌ندیدار په‌له‌بكه‌ن له پێدانى ره‌زامه‌ندى و كارئاسانیكردنى رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به هاورده‌كرن و هه‌نارده‌كردنى شمه‌ك، به مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسانكارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى جیهان و دراوسێدا” .