لە ئێران ٢٠ کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی دراو بەبێ مۆڵەت دەستبەسەرکران


لە هەواڵێکیدا ئاژانسی هەواڵی ئیسنا کە لە زاری حوسێن رەحیمی، بەڕێوەبەری ئاسایشی تاران وەریگرتووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پایتەخت ٢٠ کەس کە بەبێ مۆڵەت کڕین و فرۆشتنیان بە دراو کردووە، دەستبەسەرکراون.

هاوکای رەحیمی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگیی نێوان دادگا و بانکی ناوەندیی ئەنجامدراوە و هۆشداری هۆشداری دایە ئەو کەسانەش کە لە رێگای ئینتەرنێتەوە نرخی ناڕاستی دراو بڵاودەکەنەوە و دەبنە هۆی قۆرخکاریی لە بازاڕی دراودا ، رایگەیاند، “ژمارەیەکی زۆر ماڵپەڕی ئینتەرنێت فلتەرکراون کە نرخی ناڕاستی دراو بڵاودەکەنەوە و دەبنە هۆی بڵاوکردنەوەی نیگەرانیی لە بازاڕی دراو دا”.

لەلایەکی دیکەوە رەحیمی باسی لەوەشکرد ١٩٠ کەس کە بوونەتە هۆی قۆرخکاریی لە بازاڕی دراو و ئاڵتووندا، فەرمانی بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.