چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نارده‌کردنی پاقلەمەنی له‌ توركیاوه‌ بۆ عێراق به‌رزببێته‌وه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كه‌رتی پاقلەمەنی له‌ ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌كارانی توركیا، مه‌هسوم ئاڵتوونكایا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد کە وه‌رگرتنی دوو گومرك و دوو باج كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا له‌ عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرا و كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردن دروستكردبوو، هه‌ڵگیراوه‌ و وتی: “چاوه‌ڕوانین به‌ هه‌ڵگرتنیان له‌ ساڵی 2019دا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌نارده‌كردنماندا دروست ببێت”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌هسوم ئاڵتوونكایا كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی یه‌كێتیی هه‌نارده‌كارانی پاقلەمەنییە له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵدا هاتووە “وه‌ك چۆن وه‌رگرتنی دوو گومرك و دوو باج كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا له‌ عێراق په‌یڕه‌وده‌كرا هێزی ركابه‌ریی ئێمەی له‌و وڵاته‌ شكاندبوو، هاوكات كاریگه‌ری نه‌رێنیشی له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنمان دروستكردبوو. ئه‌و هه‌نارده‌کردنه‌ی له‌ ساڵی 2018دا له‌ ناوچه‌كه‌مانه‌وه‌ بۆ عێراق كراوه‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشووتر له‌سه‌دا 13،4 كه‌میكردووه‌ و بووه‌ته‌ یەک ملیار و 17 ملیۆن و 989 هه‌زار دۆلار. ئه‌و هه‌نارده‌کردنەیشی له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا ئه‌نجامدراوه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشووتر له‌سه‌دا 10 كه‌میكردووه‌ و دابه‌زیوه‌ بۆ یەک ملیار و 554 ملیۆن و 344 هه‌زار دۆلار. وه‌رگرتنی دوو گومرك و دوو باج كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا له‌ عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرا و كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردن دروستكردبوو، هه‌ڵگیراوه‌ و چاوه‌ڕوانین له‌ ساڵی 2019دا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌نارده‌كردنماندا دروست ببێت”.