هه‌ڵه‌بجه‌و كرماشان یاداشتێك ئیمزا ده‌كه‌ن

وه‌فدێكی حكومی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی كرماشان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ند به‌پرسێكی تری پارێزگاكه‌ به‌شداربوون یاداشتێكی 14 خاڵییان ئیمزا كرد.

یاداشته‌كه‌ سێ به‌ش بوو, یه‌كه‌م ئابوری و بازرگانی و دووه‌م هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان و ئاسانكردنی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و دوو سنوره‌, سێیه‌م كارئاسانی بۆ سه‌ردانیكه‌ران به‌تاسیبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ سه‌ردان ده‌كه‌ن.

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ئێمه‌ بۆچونی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌مان به‌وان گه‌یاندن و ئه‌وانیش بۆچونی خۆیان به‌ ئێمه‌ گه‌یاندن و گفتوگۆكانيش به‌رده‌وام ده‌بن.