سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێو عێراق هه‌ڵگیران

به‌ڕێوه‌به‌ر خاڵی گومرگی كه‌ركووك جه‌مال حه‌سه‌ن  رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان و ئاسانكاری له‌ خاڵه‌كانی نێوان باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌، كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی خاڵه‌ گومرگییه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق هه‌ڵگیراون و له‌مه‌ودوا ته‌نها له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كاندا كاڵای هاورده‌ گومرگ ده‌كرێت. ناوبراو راشیگه‌یاند ته‌واوی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركووك-مووسڵ و كه‌ركووك-هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵگیراون.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 21ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕیاریدا له‌سه‌ر رێكخستنی گومرگ كه‌ ته‌نها له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا خاڵه‌ سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێرێ و له‌گه‌ڵ ئێرانیش باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه‌.