پێشانگایەک لەئەمریکا دەکرێتەوە بازرگانانی سلێمانی دەتوان بەشداری بکەن

پێشانگایەک لەئەمریکا دەکرێتەوە بازرگانانی سلێمانی دەتان بەشداری بکەن

بەمەبەستی پیشاندانی نوێترین ھۆکارەکانی پاکەرەوەی ژینگەو وزە و تەکنەلۆژیا و چەند بوارێکی تر پێشانگایەک لە شاری لاس ڤێگاس لەووڵاتی ئەمریکا دەکرێتەوە و بازرگانانی سلێمانیش دەتوانن بەشداربن.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: کۆنسۆڵییەتی ئەمریکا هەڵدەستێت بە دیاری کردنی کۆمپانیا، سەرکردەی بازرگانی و کارمەندی حکومی کە کار ئەکەن لە سێکتەری بەڕێوەبردنی پاشماوە بۆ بەشداری کردنی لە پێشانگای پاشماوە لە لاس ڤیگاس، نیڤادا لە بەرواری ٧بۆ ٩/٠٥/٢٠١٩“.

 ڕاشیگەیاند: ئەم پێشانگایە زۆر گرنگە چونکە هەڵدەستێت بە ئۆفەر کردنی زۆرێک لە بەرهەم لەم بوارانە کۆکردنەوە و گواستنەوە، وزە، تەکنەلۆجیا، شوێنی شاردنەوەی خاشاک، ئۆرگانیکی، پاشماوەی خواردن، پەینی گژوگیا، کۆگای خاشاک، هەموو فۆرمەکانی ریسایکلین، و شتی زیاتر

ئاماژەی بەوەشدا: پێشانگای پاشماوە هەڵدەستێت بە پیشاندانی زۆر جۆری کەرەستەی پاشماوەو ریسایکلین کە لۆری و کەرەستەکانی، بارهەڵگری گەورە، کرێن، کۆنتەینەر، گوێزەرەوە، کۆمپیوتەر و پرۆگرامی سۆفتوەیر، سەلامەتی، پاشماوەی خۆراک و زۆر بواری دیکە.

دابان نەجمەدین جەخت دەکاتەوە: ئێمە هانی ئەو کۆمپانیانە ئەدەین کە ئیش ئەکەن لە سێکتەری پاشماو و ڕیسایکلین بۆ بەشداری کردن لەم بۆنەیەدا کە نزیکە لە داخوازی بازاری عێراقەوە، ئەمە چانسێکی باشە بۆ بینینی داهێنان و تەکنەلۆجی و کەرەستە نوێیەکان لەم سێکتەرە گرنگەدا.