رێكەوتی ١٨/٢/٢٠١٩ دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان و یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان كرد لە كۆنفرانسی ( لەكێگەوە بۆ سەر خوان ) كە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی لە كوردستان.
سەرەتا كونسلی هۆڵەندا ووتەیەكی پێشكەش كرد و باسی لە بیرۆكەی ئەنجام دانی ئەو كۆنفرانسە كرد، دواتر فەلاح مستەفا سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ووتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوو لای كرد.
دواتر قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ووتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند کەرتێکی بەھێزی کشتوکاڵ تەنھا خواردن ناخاتە سەر سفرەکانمان، بەڵکو پێداویستیی بازاڕ دابیندەکات و کەرتی پیشەسازیی کوردستان بەھێز دەکات و ئابووریی کوردستانیش ھەمەجۆر دەکات و دەبێتە ھۆی ڕەخساندنی ھەزارەھا ھەلی کاریش دەڕەخسێنێت و زامنی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیشە، بۆیە گرنگیدان بە کشتوکاڵ، گرنگیدانە بە ئاسایشی نیشتمانی.
لای خۆشیه‌وه یاسین ره‌حیم، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كونسوڵی هۆڵه‌ندا بانگێشتم كردن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن تابتوانین میوانداریان بكه‌ین و له نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین، بتوانین داتا‌و زانیاری ورد و دروستیان سه‌باره‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان پێ بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا هۆڵه‌ندیه‌كان كه ده‌یانه‌وت بێنه كوردستان كار بكه‌ین سودی لێوه‌ربگرن، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی چه‌نیدن رووپێوی و سه‌رژمێری ورد و زانستیانه‌ی بۆ خانووی پلاستیكی و كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان ئه‌نجامداوه و به یه‌كه‌ێك له دوڵه‌مه‌نترین ژووره بازرگانیه‌كانی عێراق داده‌نرێت له‌ڕووی هه‌بوونی داتا و زانیاریه‌وه”.