بۆ باشتر چاودێریكردنی دەروازە سنورییەكان، دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق سیستمی ئەلكترۆنی لە دەروازە سنورییەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دادەنێت.
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەو سیستمە ئەلكترۆنییە دەتوانێت ئاسانكاری لە كاری گومرگی بكات و رۆتین و ناشەفافیەت كەمبكاتەوە، داواشی لە وەزارەتی دارایی ھەرێم كردووە سیستمی ئەلیكترۆنی لە دەروازە سنوورییەكانی ھەرێم جێبەجێبكرێت.
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراقیش رایگەیاندوە، لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ھەرێم رێككەوتن كراوە بۆ ئەوەی ئامێر و وردەكارییەكانی سیستمەكە بۆ دەزگا گومرگییەكان دابنرێت و خولی تایبەت بۆ كارمەندانی دەروازە سنورییەكان بكرێتەوە.